ئابووری

بانكى تى بى ئاى بڕیاره‌ گرنگه‌كه‌ى دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى تى بى ئاى بڕیاره‌ گرنگه‌كه‌ى دا

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بانكى بازرگانى عیراق بڕیاریدا به‌شداریی بكات له‌ پرسه‌ى به‌جێكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.

بانكى بازرگانى عیراق رایگه‌یاند "به‌شداریی له‌ پرۆسه‌ى به‌جێكردن (توتين)، به‌بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن".

ئه‌و بڕیاره‌ى بانكى بازرگانى عیراق له‌ كاتێكدایه‌، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه‌ "هه‌ژمارى من"یان نه‌كردووه‌ بانكى تى بى ئاى  به‌بانكیكردنيان بۆ ده‌كات".

ئه‌م هه‌نگاوى بانكى تى بى ئای ده‌بێته‌ هۆكاری كۆتایی هێنان و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan