ئابووری
بازرگانى له مه‌رزێكى سلێمانى راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تى شۆفێرانى مه‌رزه‌كه‌وه، كارى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران له مه‌رزى كێلێ راگیرا.
دلاوه‌ر سه‌میر، شۆفێر له مه‌رزى كێلێ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "شۆفێرانى بارهه‌ڵگره‌كان رێگه‌یان پێ نادرێت باره‌كانیان بگه‌یه‌ننه دهۆك و هه‌ولێر، ئه‌وانیش ناڕه‌زاییه‌تییان ده‌ربڕیووه و به‌هۆیه‌وه كاره‌كان راگیراون".
باسى له‌وه‌شكرد "بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندى به‌ئێرانه‌وه هه‌یه و له دیوى هه‌رێمى كوردستان نییه، بارێكى زۆر له دیوى ئێرانه، به‌ڵام شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كان تا چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ئاماده نین بچن بار بهێنن".
لاى خۆیه‌وه، عەباس عەزیز، بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین راگەیاند "بەرپرسانی باڵای حکومییمان لەم کێشەیە ئاگادارکردوه‌تەوە، لەئێستادا لەدیوی ئێرانەوە چاوەڕێن بارهەڵگرەکانی هەرێم بچن بارەکانیان بهێنن‌و داخڵی هەرێمی بکەن، بەڵام شوفێران زۆر نیگەرانن‌و مانیانگرتووەو کارناکەن".
ع،ه