کوردستانی
به‌رپرسێكى یه‌كێتى: هیچ رێكه‌وتنێكمان نه‌كردووه بۆ ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى نه‌ینه‌واى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دواخستنى هه‌ڵبژاردن به‌پێى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى راست نییه‌و یه‌كێتى پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
غەیاس سورچی، كادیرى پێشكه‌وتوو و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى نه‌ینه‌واى یه‌كێتى رایگه‌یاند " یەکێتی هەرگیز دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان قبووڵ ناکات، چونکه بافڵ جه‌لال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتى چەندین جار لە سەر پابەندی خۆی بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراو لەلایەن دادگای فیدراڵەوە، جەختی کردووەته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "بەشدارینەکردنی پارتی پرسێکی پێوەندیداره بە ئه‌و حزبه‌وه بەڵام هیوادارین لە بڕیارەکەیدا ئاوڕدانەوە بکات چونکه نوێنەری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی کوردستانە".
وتیشى "بوونی هەر جۆرە رێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و پارتی، بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی ڕەتده‌كه‌ینه‌وه".
ع،ه