ئابووری

لێخۆشبوونى پاره‌ى كاره‌با هه‌موو هاوبه‌شه‌كان ده‌گرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێخۆشبوونى پاره‌ى كاره‌با هه‌موو هاوبه‌شه‌كان ده‌گرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بڕیارى لێخۆشبوونى به‌شێك له‌پاره‌ى كاره‌با چووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌یه‌كى كاره‌باش ده‌ڵێت، هه‌موو هاوبه‌شه‌كانى كاره‌با ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى چه‌مچه‌ماڵ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ بڕیارى لێخۆشبوونى به‌شێك له‌پاره‌ى قه‌رزه‌كانى كاره‌با چووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردن".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و بڕیاره‌ ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ نییه‌ كه‌ قه‌رزارن، به‌ڵكو هه‌موو هاوبه‌شه‌كانى كاره‌با ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌شى كه‌ قه‌رزیان له‌سه‌ر نییه‌ سودمه‌ندده‌بن له‌و بڕیاره‌".

وتیشى "ئه‌گه‌ر ماڵێك یان هاوبه‌شێك قه‌رزاریش نه‌بێت، كاتێك تیمه‌كانى كاره‌با ده‌گه‌ڕێن بۆ وه‌رگرتنى پاره‌، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شه‌كه‌ پاره‌ى كاره‌با بدات، راسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م ماڵ یان له‌ بنكه‌كانى كاره‌با له‌ %20 لێخۆشبوونه‌كه‌ى بۆ ده‌كرێت".

له‌ ماوه‌ى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا له‌ %20 لێخۆشبوون بۆ پاره‌ى قه‌رزى كاره‌با بخاته‌ بوارى جێبه‌جێكردن.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە لاوازەکانی ژن لە کاتی کارکردن دا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب