ئابووری

باران بارین زیانى به‌ گه‌نمى جوتیاران گه‌یاندووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


باران بارین زیانى به‌ گه‌نمى جوتیاران گه‌یاندووه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو كه‌ هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه‌، زیانى به‌ گه‌نمى جوتیاران گه‌یاندووه‌.

خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی له‌ شاره‌زوور به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و بارانه‌ى كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌شێوه‌ى لێزمه‌ و ته‌رزه‌ هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمى گرته‌وه‌ زیانى به‌ گه‌نمى جوتیاران گه‌یاندووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و بارانه‌ى بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌ گه‌نم تووشى گه‌نین بێت و زیان به‌ رێژه‌ى گه‌نم بگه‌یه‌نێت، له‌ ناوچه‌ى قه‌ره‌داغ خه‌ساره‌ى داوه‌ و ته‌رزه‌ بووه‌، له‌ ده‌ستى شاره‌زوور زیانى زۆر داوه‌".

وتیشى "به‌ره‌و كۆتایی پرۆسه‌ى گه‌نمى ئه‌مساڵ ده‌چین و له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌پێى ناوچه‌كان ده‌ستده‌كرێت به‌ دروێنه‌ى گه‌نم".

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان