ئابووری

په‌رله‌مانتارێكى كورد زانیاریی له‌سه‌ر لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عیراق ده‌خاته‌ڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانتارێكى كورد زانیاریی له‌سه‌ر لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عیراق ده‌خاته‌ڕوو

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ پەرلەمانی عیراق، لەبارەی رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى بازاڕى قه‌یسه‌رى هه‌ولێر، لیژنه‌یه‌كى بۆ بە دواداچوون و دەرخستی راستییەکان پێكهێنا و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ی یاسایی‌ په‌رله‌مانى عیراقیش ده‌ڵێت "ئیمزایان كۆكردووه‌ته‌وه‌ و داوایان كردووه‌ زیانلێكه‌وتووان قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه‌".

دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق باسیان له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووان كردووه‌ كه‌ تێیدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى كاسبكار بوونه‌ته‌ قوربانى و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش  ئێمزایان كۆكرده‌وه‌".

وتیشى " دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌ پێكهێنراوه‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا به‌دواداچوون بكه‌ن و زانیاریی پێویست به‌ده‌ست بخه‌ن تاوه‌كو بڕیارى پێویستى له‌ باره‌وه‌ بدرێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌وان به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن و هیوادارن حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عیراق هه‌مه‌هه‌نگ و هاوكار بن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاسبكارانه‌ چونكه‌ رووداوێكى گه‌وره‌ و نه‌خوازراو بووه‌".

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بە سەرۆكایەتیی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی په‌رله‌مانى عیراق به‌ وەكالەت، لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە و ئاشكراكردنی راستییەكانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بازاڕی قەیسەری هەولێر پێكهێنا.

شەوی یەكشەممەی رابردوو 5-5-2024، لە بازاڕی قەیسەری هەولێر ئاگركەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 200 دووكان و چەند كۆگایەك سوتان، لەئێستاشدا پاككردنەوەی بازاڕه‌كه‌ بەردەوامە و چاوەڕێ دەكرێت لەماوەی هەفتەیەكدا پرۆسەكەدا تەواوببێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا پێنج رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕەکانی شاری هەولێر روویان داوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان