ئابووری

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ: به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌ ناتوانین قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتووان بكه‌ینه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ: به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌ ناتوانین قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتووان بكه‌ینه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌وان هیچ بودجه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى جووتیاران و له‌ ماوه‌ى رابردوویشدا چه‌ندین زیانلێكه‌وتوو هه‌بووه‌ و قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه‌"، ده‌شڵێت "به‌رده‌وام داواكاریشيان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌دا به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ هاوكار و پاڵپشت بن".

هیوا عه‌لى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "وه‌ك وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هیچ بودجه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانه‌ سروشتییه‌كان و ئه‌وان داواكارییه‌كان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ناتوانن قه‌ره‌بووى هیچ زیانلێكه‌وتوویه‌ك بكه‌نه‌وه‌".

وتیشى "له‌ ماوه‌ى رابردوودا زیان هه‌بووه‌ به‌هۆى لافاو و بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تا و نه‌خۆشییه‌كان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌كو پێویست له‌م كابینه‌یه‌دا وه‌زیر و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بودجه‌ى بۆ ته‌رخاننه‌كراوه‌ نه‌یانتوانیوه‌ پاڵپشتى جووتیاران بكه‌ن و قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتووان نه‌كراوه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌رده‌وام داوایان كردووه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى دارایی كه‌ بودجه‌یان بۆ ته‌رخانبكرێت، به‌ڵام به‌هۆى ناهاوسه‌نگى دۆخى ئابوورى له‌ هه‌رێم، له‌ ئێستادا ناتوانن هاوكار و پاڵپشت بن بۆ زیانلێكه‌وتووان".

به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ به‌ خوڕ و زۆره‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا، كه‌مه‌ڵێك له‌ جووتیاران زیانیان پێگه‌یشت و دانه‌وێڵه‌كانيان خراپبوون.

هاوكات، خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی بۆ‌ مه‌ودا میدیا پشتڕاستى كرده‌وه‌ و وتى "ئه‌و بارانه‌ بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌ گه‌نم تووشى گه‌نین بێت و زیان به‌ رێژه‌ى گه‌نم بگه‌یه‌نێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان