کوردستانی

مەلا كرێكار رادەستی عیراق دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا كرێكار رادەستی عیراق دەكرێت
مەودا میدیا-

بەپێی وتەی برایەكی مەلا كرێكار، كەسوكارەكەی نیگەرانی ئەوەن كە دەكرێت لەم چەند رۆژەدا مەلا كرێكار رادەستی یەكێك لەو سێ وڵاتە كرابێت كە ئەوان ترسیان لێی هەیە.

خالید رەنجدەر، برای مەلا كرێكار كە لە نەرویج دادەنێشێت لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، رۆژی رابردوو نەرویجییەكان تەواوی دەرمانەكان كە مەلا كرێكار وەك چارەسەر بۆ شەكرەو پاڵەپەسۆتی خوێن خواردویەتی نەیانهێشتووە لەگەڵ خۆی بیبات بۆ ئیتاڵیا، هەروەها هیچ بڕە پارەیەكیشی نەبردووەلەگەڵ خۆیدا.

ئەو برایەی مەلا كرێكار باسی لەوەشكردووە، وەك كەسوكاری ئێستا نیگەرانین كە ئیتاڵیا بە دزییەوە مەلا كرێكاری رادەستی ئەردەن و ئەمریكا یان عیراقیان كردبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان