ئابووری

له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا زیاتر له‌ 10 ملیار دینار كۆكراوه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا زیاتر له‌ 10 ملیار دینار كۆكراوه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئامارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ماڵپه‌ڕى شه‌فافیه‌ت داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانى زۆنى سه‌وز زیاتر له‌ 10 ملیار دیناره‌ و 83%ى داهاتەکه‌ش بەشێوەی نەختینەیە.

ماڵپه‌ڕى شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌كانى راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئه‌م هەفتەی لە رۆژی 4-5-2024 تا 10-5-2024 راگەیاندووە و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "بڕی 10 ملیار و 506 ملیۆن و 972 هەزار و 708 دینار بووە".

له‌ باره‌ى شێوازى داهاته‌كه‌شه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ "83%ى داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 17%شى بەشێوەی چەکە".

له‌ رۆژی 15-12-2022،ماڵپه‌ڕى شه‌فافیه‌ت به‌ سه‌رپه‌رشتى قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومەتی هەرێمی كوردستان دامه‌زرا و له‌ ئێستادا ده‌توانیت رۆژانە سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بزانیت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان