کوردستانی
ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌شناسیی هه‌رێم، پێشبینییه‌كانى له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ىنێ بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئاسمان به‌گشتیی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له هه‌ندێك ناوچه نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش 2 تا 4 پله روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان به‌گشتیی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له هه‌ندێك ناوچه‌دا نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران له سنووری پارێزگای دهۆك و له‌ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانی پارێزگای هه‌ولێریش له‌كاته‌كانی شه‌ودا".
ده‌شڵێت "پله‌كانی گه‌رماش 2 تا 4 پله به‌راورد به تۆماركراوی دوێنێ به‌رزده‌بنه‌وه".
سه‌باره‌ت به سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، ئاشكرایكردووه "ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌كاته‌كانی شه‌ودا ده‌گۆرێت بۆ هه‌وری ته‌واو، پله‌كانی گه‌رماش به رێژه‌ی 1 تا 2 پله نزم ده‌بنه‌وه".
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر: 31
سلێمانی؛: 29
دهۆك: 28
كه‌ركوك: 34
هه‌ڵه‌بجه: 29
زاخۆ: 29
سۆران: 27
حاجی ئۆمه‌ران: 20
گه‌رمیان: 36
پ ح ع