کوردستانی
له دواى ئهو كاتهوه خهڵكى 29 گوند بێبهشدهبن له مافى تاپۆكردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایدهگهیهنێت "کاری جددی دهكهن له سهر تاپۆکردنی ئەو گەڕەکانەی کە فۆڕمن و هەر گەڕەکێکیش بگاتە سەرەی تاپۆکردنهكهی، ناوەکان بڵاودەکەنەوە".
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژهى بهوهكرد "ئەو خانووانەی کە فۆڕمیان هەیە چەند جۆرێکن، ئەوانەی کە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 و یاساى ژماره 7ی ساڵی 2021 دەیانگرێتەوە، لیژنەى باڵای پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی کاری جددی لەسەر دەکات".
روونیشیكردهوه "له سنوورهكهدا 29 گوند هەیە کە یاساکە دەیگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامەکەی لە وەزارەتی ناوخۆ نەهاتووەتەوە، ئەگەر کاتەکەی تێبپەڕێت و واژۆی لەسەر نەکرێت ئەوا خەڵکەکە بێبەش دەبن لە تاپۆکردن، وه ئەوانەی کە یاساکە نایانگرێتەوە، لە رێگەی لیژنەیەکەوە قەرەبووەکەی بۆ دیاری دەکرێت".
سهرۆكى شارهوانى باسى لهوهشكرد "هەر گەڕەکێک یاخود کۆڵانێک بگاتە سەرەی تاپۆکردنی ئهوان ناوەکانیان بڵاودەکەنەوە و هاوڵاتییانی لێ ئاگاداردەکەنەوە".
زیاتر وتى "تا ئێستا توانراوە چارەسەری کێشەی تاپۆکردنی زەوی و خانووی 25 بۆ 30 هەزار کەس بکرێت".
پ ح ع