کوردستانی
لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی بڕیارێك درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پارێزگای هەولێر رایدهگهیهنێت "لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ و جموجۆڵی بازرگانی، بڕیار درا بە كردنەوەی تونێلی پیرمام بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا".
له راگهیهندراوێكدا كه ئهمڕۆ شهممه 11ى ئایارى 2024، پارێزگای هەولێر بڵاوى كردووهتهوه "ئاگاداری شوفێران و هاوڵاتییان دەکەینەوە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ و جموجۆڵی بازرگانی، بڕیاردرا بە کردنەوەی (تونێلی پیرمام) بە رووی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بە پابەندبوونیان بە کێشی رێگا پێدراو و بارنەکردنی کێشی زیادە، کە ئێستا زۆربەی رێگا سەرەکیەکان بە رووی هاتوچۆکردنیان داخراوە و بەشێک لە رێگا جێگرەوەکانیش گونجاونین".
دهشڵێت "ئەو بڕیارە تاوهكو ئەوکاتەیە کە رێگای گونجاویان بۆ دابین دەکرێت".
راشیگهیاندووه "هەروەها لە رۆژانی هەینی بۆماوەی (24) کاتژمێر ناتوانن بە تونێڵی پیرمام هاتوچۆ بکەن و لە بۆنە و پشووەکانیش رێگە پێدراونین، داواش لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەین لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و سەلامەتی هاتوچۆ و رێگاو بانەکان پاندی رێکار و رێنماییەکان بن".
پ ح ع