کوردستانی

گرووپێك ماددەی هۆشبەر بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ "ده‌ستگیر كران"

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرووپێك ماددەی هۆشبەر بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ "ده‌ستگیر كران"

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک رایده‌گه‌یه‌نێت "بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا سێ کەسیان دەستگیر کردووە و له‌ ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".
 
لە راگەیه‌ندراوێکی ئاسایشى دهۆكدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "گرووپەکە کاری بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەریان دەکرد، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی پارێزگای دهۆک ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا و سێ کەس دەستگیر کران".
 
راشیگه‌یاندووه‌ "لە کاتی دەستگیرکردنیان، تۆمەتبارەکان ماددەی کریستاڵ و هیرۆیینیان پێبووە کە بە نیاز بوون بڵاویبکەنەوە".
 
ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "له‌ ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە، به‌پێى ماددەی 26 لە یاساکانی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت". 
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا،  ئاسایش داوا لە هاوڵاتییان دەکات، ئەگەر گومانیان لە بوونی ماددەی هۆشبەر لە شوێنێک هەبێت پەیوەندیی بە ژمارە (106)ی ئاسایشی پارێزگای دهۆک بکەن. 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان