کوردستانی
مزگەوتەكان نەكەین بە سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی یەكتری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە وتارێكدا لە مەراسیمی كردنەوەی مزگەوتی مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس دوای نۆژەنكردنەوەی، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی داوایكرد مزگەوتەكان نەكرێن بە سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی یەكتری.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد"زۆربوونی تەریقەت و مەزهەب و مەدرەسە و بیروبۆچوونەكان شتێكی جوانە لە هەموو ئاینەكاندا و یەكێكە لە ئایاتەكانی خوای گەورە، كە ئەو جیاوازییانە ئەگەر نەبێت بە ناكۆكی و دووبەرەكی كارێكی گەورەی لێدەكەوێتەوە و خزمەت بە كۆمەڵگە دەكات".
وتیشی"تكاتان لێدەكەم با مزگەوتەكان شوێنی بەیەكگەیشتن بن و تەنها بۆ پرسەی مردووەكان تیایدا كۆنەبینەوە".
باسی لەوەشكرد"پێویستە مزگەوتەكان تەنها قورئانی پیرۆز و كتێبە ئاینییەكانی خۆمانی تێدا نەبێت، بەڵكو كتێبخانەیەك بن كە هەموو خەڵك بتوانن سوودی لێوەربگرن و ناوەندێك بن بۆ كۆكرنەوە و فێركردنی خەڵك.
ئ.پ