کوردستانی
شارەوانی كەلار دوو شوێن بۆ دابەشكردنی زەوی دەستنیشان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار دوو شوێن دەستنیشان دەكات بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، بەڵام هێشتا رەزامەندی كۆتایی لەسەر نەدراوە.
ئەكرەم ساڵح، سەرۆكی شارەوانی كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند" لە شاری كەلار بە نزیكەیی پێویستیان بە 10 هەزار پارچە زەوی هەیە بۆئەوەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشیبكەن، بۆیە پێویستیان بە رووبەرێكی فراوانی زەوی هەیە كە بەشی ئەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەران بكات".
وتیشی"دوو شوێنیان دەستنیشان كردووە بۆ ئەوەی افرازی بكەن و زەوییەكانی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكەن كە ئەوانیش بەردەسوری كۆن و خوارووی سەید خەلیلن، بەڵام تا ئێستا ئەوە یەكلایی نەبووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو زەوییانەی كە دەستنیشانیان كردووە، زەوی كشتوكاڵیین و پێویستی بەوە هەیە كە لەسەر وەزارەتی كشتوكاڵ بسڕدرێنە و بخرێنە سەر وەزرارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، كە ئەوەش پێویستی بە كات هەیە و هێشتا چاوەڕێی ئەو كارە دەكەن.
ئ.پ