کوردستانی
باران و هەورەبروسكە دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، لە ئەمشەوەوە تاوە باران و هەورەبروسكە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە وتا 13 و 14ی ئەم مانگە بەو جۆرە دەمێنێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسیی بڵاوی كردووەتەوە" لە ئەمشەوەوە بارانبارین و هەورەبروسكە دەستپێدەكاتەوە و زۆرێك لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە"دۆخی باراناویی كەشوهەوا تا 13 و 14 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت كە ئەوەش بەهۆی زیاتربوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و تەوژمە هەوای ساردی جەمسەرییە بۆ سەر رووبەرە ئاوییەكانی دەوروبەر".
باسی لەوەشكردووە"پلەكانی گەرما لە سبەینێوە تا كۆتایی هەفتە بەڕێژەی سێ بۆ حەوت پلە دادەبەزن".
ئ.پ