ئابووری
نرخی گۆشتی سوور دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆر داوای هاوردەكردنی ئاژەڵیان كردووە، بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا ژمارەیەكی زۆر ئاژەڵ بهێنرێتە هەرێمی كوردستان و دوای هێنانیشیان نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دادەبەزێت.
رابەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند" ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان داوای هێنانی ئاژەڵیان لە دەرەوە كردووە، بۆیە ئاسانكاریی زۆریان كردووە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت ئاژەڵ هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن".
وتیشی" ئێستا ئێران رەزامەندیی داوە لە رێگەی ترانزێتی ئەو وڵاتەووە ئاژەڵ هاوردەبكەین، بەڵام داوایانكردووە حكومەتی عیراق لە رێگەی ئیمەیڵەوە ئاگاداریان بكەننەوە بەوەی كە رەزامەندن بە هاوردەكردنی ئاژەڵ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" قسەیان لەگەڵ حكومەتی عیراق كردووە و بۆ ئەو كارە لارییان نەبووە، بۆیە ئێستا كۆمپانیاكان و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان داوایانكردووە ئاژەڵ هاوردە بكەن و چاوەڕێدەكەن لە رۆژانی ئایندەدا ئاژەڵێكی زۆر بگاتە هەرێمی كوردستان.
ئ.پ