کوردستانی
گەشتیاران دەتوانن لە ماڵەوە ڤیزا وەربگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ لەمەودا گەشتیاران و هاوڵاتیان دەتوانن هەر لە ماڵەكانی خۆیانەوە لەڕێگەی وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆوە بە ئۆنلاین ڤیزا وەربگرن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" ئێستا پێدانی ڤیزا بە گەشتیارانی بیانی بە دوو شێواز دەكرێت، كە رێگەیەكیان ئەوەیە دەتوانن لە رێگەی وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆ ڤیزا بە شێوەی ئۆنلاین وەربگرن".
بۆ ڤیزای ئۆن ئەراڤڵیش رایگەیاندوە"ئەو ڤیزایەیە كە هەڵگرانی پاسپۆرتی (53) وڵات دەتوانن لە كاتی هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان لە فرۆكەخانە وەریبگرن و پێویست بە داواكاریی پێشوەختە ناكات.
فەرمانگەی میدیا و ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە" ئەو وڵاتانەی كە ڤیزا بەخۆڕایی و بێبەرامبەر دەدەن بە هاوڵاتییانی خاوەن پاسپۆرتی عیراقی، بە هەمان شێوە هاوڵااتیی ئەو وڵاتانە، كە دێنە عیراق یان هەرێمی كوردستان بێبەرامبەر دەتوانن ڤیزا وەربگرن".
ئ.پ