کوردستانی

ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینییه‌كانى بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاو كرده‌وه‌.

پێشبینییەکانى کەشناسیی هەرێم، ده‌ڵێت "ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرای با و ئەگەرى کەمێک تۆز لە کەشى ناوچەکەمان، ئەگەرى پروشکەباران هەیە لە سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچەى جیاجیا، لە سنوورى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان  ئەگەرى بارانبارینى زیاتر دەبێت، بڕى بارانى پێشبینیکراو (1-4) ملم  دەبێت". 

ده‌شڵێت "پلەکانی گەرما کەمیک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

له‌ پێشبینییه‌كانیدا بۆ سبەی دووشەممە رایگه‌یاندووه‌ "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، ئەگەرى بارانبارینى کەم هەیە لە سەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاى دهۆک". 

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەى ( 1-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 29

سلێمانى: 27

28  دهۆک: 

 زاخۆ: 27

هەڵەبجە: 28

کەرکوک: 31

سۆران: 24

حاجی ئۆمەران: 17

گەرمیان: 35

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان