کوردستانی
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان پلانى تۆكمه‌ى پێویسته
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پلانی تۆكمه و ستراتیژى به پێویست ده‌زانێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م ئاو و هه‌وا و ده‌ڵێت "پێویستە هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر گۆڕانکاریی ئه‌و پرسه هاوکاربن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ى ئایارى 2024، سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتيی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی ئاو و هەوا لە سەر دۆخی سیاسیی، ئابووری و دیموگرافیی عیراق ده‌ستیپێكرد.
له میانى وتارێكیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "عیراق و هەرێمی کوردستان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان زیاتر لە وڵاتانی تر پێویستیان بە کارکردنە و پێویستیشە بایەخی زیاتر لە بابەتی ژینگەیی لە ناو پڕۆگرامی خوێندن بدرێت".
وتیشى "بۆ رووبەڕووبونەوەی هه‌ر ئاڵنگارییه‌كى بەردەم ئاو و هەوا، گرنگە پلان و ستراتیژی تۆکمە جێبەجێ بکەن"
روونیشیكرده‌وه "پێویستە هەولێر و بەغدا سه‌باره‌ت به پرسی گۆڕانکاریی ئاو و هەوا هاوکاربن".
پ ح ع