کوردستانی

شكۆى مام جه‌لال رۆژانه‌ له‌ ناو كایه‌ى سیاسه‌تدا به‌دى ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شكۆى مام جه‌لال رۆژانه‌ له‌ ناو كایه‌ى سیاسه‌تدا به‌دى ده‌كرێت

مةودا ميديا-

ئاری هه‌رسین، به‌رپرسى لقى 4ى پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌ردانى مه‌زارى سه‌رۆك مام جه‌لالى كرد و رایگه‌یاند "ئێستاش شكۆى مام جه‌لال، رۆژانه‌ له‌ ناو كایه‌ى سیاسه‌تدا به‌دى ده‌كرێت".

ئارى هه‌رسین، له‌ كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند "سه‌ردانه‌كه‌یان سه‌ردانێكى نشتیمانییه‌ و دووپاتكردنه‌وه‌ى وه‌فایه‌ بۆ خه‌باتى مام جه‌لال".

وتیشى "مام جه‌لال ته‌نیا موڵكى یه‌كێتی نییه‌، به‌ڵكو موڵكى هه‌موومانه‌ و به‌ هى خۆمانى ده‌زانین".

به‌رپرسى لقى 4ى پارتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "مام جه‌لال فاكته‌رى ئاشتی بوو، به‌ ته‌له‌فونێك، به‌ دانیشتنێكى كورت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر ده‌كرد".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان