کوردستانی
كوڕێك خوشكه‌كه‌ى ده‌كوژێت و ته‌قه‌ش ده‌كرێته ماڵه دراوسێوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له زاخۆ كچێك لەلایەن براکەی خۆیەوه ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژى گولله و ده‌كوژرێت، له سلێمانیش له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه ده‌كرێته ماڵه دراوسێوه، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ستگیر كراون.
پۆلیسی زاخۆ بڵاویكرده‌وه "بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکارێ کەسێک بە ناوی (ب،م،ع) دەستڕێژی گوللـەی لە خوشکی خۆی بە ناوی (ک،م،ع) کرد و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".
راشیگه‌یاندووه "تەرمی کوژراوەکە گەیەندراوەتە پەیمانگەی پزیشکی دادی زاخۆ، تۆمەتباریش بەپێی ماددەی (405) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
هاوكات، پۆلیسی سلێمانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە تەقە لە ماڵەکەی کراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زرگوێزەوە تۆمەتبار دەستگیر بکرێت".
ئاشكراشیكردووه "تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و، لە چەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس داواکراو بووە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
پ ح ع