کوردستانی

رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێن و سه‌رپێچیكاران سزا ده‌درێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێن و سه‌رپێچیكاران سزا ده‌درێن

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى قائیمقامیه‌تى پارێزگاى سلێمانى، هه‌ڵمه‌تێكى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى سه‌لامه‌تى بۆ رێگریكردن له‌ كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر و رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كان له‌ بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجامدا، سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامییه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت "رێكاره‌كانیان توندتر كردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كان نه‌بێت رێكارى یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و سزا ده‌درێت".

گۆران قادر، سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌ رێگه‌ى لیژنه‌كانیانه‌وه‌ كار له‌ سه‌ر ئاگاداركردنه‌وه‌  و پێدانى رێنمایی به‌ بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان و كاسبكارانى ناو بازاڕ و قه‌یسه‌رییه‌كان و گوزه‌ره‌كانى سلێمانى ده‌كه‌ن، به‌ مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى رێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بۆ دوور بوون له‌ هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك".

وتیشى "له‌ پاش ئه‌وه‌شدا له‌ رێگه‌ى لیژنه‌ى سه‌لامه‌تى باڵه‌خانه‌كان و ئه‌و لیژنانه‌ى نوێنه‌رانى به‌رگرى شارستانیى تێدایه‌ به‌ هاوبه‌شى لیژنه‌كانى قائیمقامیه‌ت و به‌ سه‌رپه‌رشتى قائیمقامى سلێمانى و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى په‌یوه‌ست به‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌، سه‌رجه‌م كاسبكاران و فرۆشیارانیان پابه‌ندكردووه‌ به‌ جێبه‌جێكردنى مه‌رج و رێنماییه‌كانى سه‌لامه‌تى و ئه‌و رێنماییانه‌ى له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى به‌رگرى شارستانیى سلێمانیدا هاتووه‌".

روونیشیكرده‌وه‌ "له‌ ئێستادا به‌ به‌رده‌وامى چاودێر ده‌بن و هه‌وڵى ته‌واوه‌تى ده‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوونیان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتیی و پاراستنى سه‌روماڵى هاوڵاتییان، هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات، رێكارى یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و سزا ده‌درێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان