کوردستانی
دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ره عيراقییه‌كان ده‌ستى پێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستكراوه به دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ره عیراقییه‌كان و وڵاتانى ئه‌وروپا ناردنه‌وه‌ى زۆره ملێ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وڵاتانى ئه‌وروپا ناردنه‌وه‌ى زۆره ملێیان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى كه له‌و وڵاتانه‌ن و ئه‌وه‌ش ته‌نها ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه تاوانێك یان كارێكى پێچه‌وانه‌ى یاسایان كردووه".
باسى له‌وه‌شكرد "وڵاتى ئه‌ڵمانیا به پله‌ى یه‌كه‌م دێت په‌نابه‌ران دیپۆرت ده‌كاته‌وه و له‌ناو دیپۆرتكراوه‌كانیش هاوڵاتیی عیراقى و هه‌رێمى كوردستان بوونیان هه‌یه".
وتیشى "رێككه‌وتنێك له‌نێوان عیراق و ئه‌ڵمانیا هه‌یه و به‌فه‌رمى ئاشكرانه‌كراوه، ته‌نها له ئه‌مساڵدا 222 په‌نابه‌ر دوپاتكراونه‌ته‌وه، له‌ناویاندا 169 خه‌ڵكى عیراق و هه‌رێمى كوردستانن".
هه‌روه‌ها وتى "زیاتر له 23 هه‌زار هاوڵاتیی عیراقى له ئه‌ڵمانیان بڕیار له‌سه‌ردراوه كه ده‌بێت دیپۆرتبكرێنه‌وه".
ع،ه