کوردستانی
حزبه كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمى كوردستان چه‌ككراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانتارێكى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ى حزبه كوردییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چه‌ككراون.
دڵشاد شەعبان، پەرلەمانتاری پێشووی پارتى له پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند " نێچیرڤان بازرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەردانەکەی ئەمدواییەیدا بۆ ئێران گفتوگۆی لەسەر چەندین پرس کردووە، لەناویاندا بوونی پارتە کوردییەکانی ئێرانە له‌ناو خاکی هەرێمی کوردستان".
باسى له‌وه‌شكردووه "هەرێمی کوردستان رێگە بەبوونی هیچ دەستەو تاقمێک لەسەر خاکەکەی نادات کە هەڕەشە لەئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی تر بکەن، جا ئێران بێت یان تورکیا".
هه‌روه‌ها "پێشتر رێککەوتنێک لەنێوان بەغدا و تاران هەبوو بۆئەوەی چەک لەپارتە کوردییە رۆژهه‌ڵاتى كوردستان دابماڵرێت، لەسەردانەکەی ئەمدواییەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئێران جەخت لەوەکرایەوە کە رێگە نادرێت لەخاکی هەرێمی کوردستانەوە هیچ هەڕەشەیەک لەسەر ئێران دروستبێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە "پارتە کوردییەکانی ئێران ئێستا تەنها کاری سیاسیی دەکەن‌و زۆرینەشیان چەکەکانیان داناوە، هەربۆیە هیچ هەڕەشەیەک لەسەر هیچ وڵاتێک دروستناکەن".
ع،ه