کوردستانی
ره‌ئیسى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاندووه، ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران ناوبژیوانى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق ده‌كات بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.
مه‌حما خەلیل، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند "سه‌ردانى سەرۆککۆماری ئێران بۆ عیراق بە پێ دۆخی ناوچەکە و په‌یوەندی گرنگی نێوان بەغدا و تاران ئەنجام دەدرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئێمە لەگەڵ ئێران کە لە زۆرربەی سەردەمەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆری و داعش لە پاڵ یه‌كبووین، هه‌روه‌ها په‌یوەندی مێژووییما هەیە و ئەو دیدارەی رەئیسی زۆبەی کێشەکان چارەسەر دەکات".
وتیشى "بەغدا و هەولێر هۆگری گەشەی په‌یوەندی لەگەڵ تارانن و ئێرانیش بۆ کەم کردنەوەی درزی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێم هەوڵ دەدات، سه‌ردانه‌كه‌ى ره‌ئیسى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدایه".
ع،ه