ئابووری

به‌هۆى لێخۆشبوونه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س سودمه‌ندبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هۆى لێخۆشبوونه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س سودمه‌ندبوون

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى لێخۆشبوونى له‌ %20ى پاره‌ى ئاو، هه‌زاران كه‌س سودمه‌ندبوون.

ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى زیاتر له‌ سێ هه‌فته‌یه‌ بڕیارى لێخۆشبوونى له‌ %20ى پاره‌ى قه‌رزى ئاو چووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردن".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌هه‌موو بنكه‌كانى وه‌رگرتنى ئاو له‌ پارێزگاكانى و شار و ناحییه‌ و قه‌زاكان ئه‌و بڕیاره‌ كارى پێده‌كرێت و خه‌ڵكێكى زۆریش سه‌ره‌یان گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لێخۆشبوون بیانگرێته‌وه‌".

وتیشى "تا ئێستا سه‌رو 5 هه‌زار كه‌س لێخۆشبوونیان بۆ كراوه‌ و به‌هۆى بڕیاره‌كه‌وه‌ سه‌رو 400 ملیۆن دینار لێخۆشبوون بۆ خه‌ڵك كراوه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان