کوردستانی
كۆتایی ئەم مانگ یه‌كه‌م كاروانى حاجیانى هه‌رێم بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م كاروانى حاجیانى هه‌رێم به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج.
نیاز نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى كه دیاریكراوه حاجیانى هه‌رێمى كوردستان له كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه به‌ره‌و سعودیه بۆ فه‌ریزه‌ى حه‌ج".
باسى له‌وه‌شكرد "حاجیانى رێگاى وشكانى به چه‌ند رۆژێك پێشتر به‌ڕێده‌كه‌ون چونكه ئه‌وان به ئۆتۆمبێل ده‌چن و چه‌ند رۆژێكیان پێده‌چێت و له هه‌موو هه‌رێم ژماره‌یان 1500 حاجییه".
میران عه‌لى، خاوه‌نى كۆمپانیاى حه‌ج و عومره له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له 29ى مانگى ئایار، گه‌شتى حاجیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات بۆ سعودیه و بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك ته‌واوى حاجیان ده‌گه‌نه سعودیه له رێگه‌ى وشكانى و ئاسمانى".
ع،ه