ئابووری

وه‌زاره‌تى دارایی عیراق هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى دارایی عیراق هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ركات داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانمان ده‌ستبگات ده‌ستبه‌جێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كه‌ین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق هاتووه‌ "هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ تا ئێستا هه‌رێم هیچ داهاتێكى نانه‌وتى راده‌ستى به‌غدا نه‌كردووه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "هه‌ركات داهاتى ناوخۆى هه‌رێم به‌ ده‌ستى ئێمه‌ بگات ده‌ستبه‌جێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ كه‌مترین ماوه‌ ده‌نێرین".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ ئێستا له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى ئایار نزیكده‌بینه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ى مانگى نیسانى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كراوه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان