کوردستانی
له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى زاخۆ ئاژاوه دروست ناكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رابه‌رى سه‌له‌فییه‌كانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى زاخۆ ئاژاوه دروستناكه‌ین و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى خوێندنى باڵا قسه‌مان كردووه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كات.
عه‌بدولله‌تیف سه‌له‌فى، رابه‌رى سه‌له‌فییه‌كانى كوردستان رایگه‌یاند "نابێت هه‌ڵه به هه‌ڵه وه‌ڵامبدرێته‌وه و ئاژاوه دروست بكرێت، به‌ڵكو پێویسته له‌گه‌ڵ كه‌سانى په‌یوه‌ندیدار قسه بكرێت".
وتیشى "له‌گه‌ڵ دكتۆر ئارام ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قسه‌مكردووه له‌سه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ى به‌رانبه‌ر كچه خوێندكاره نیقابه‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر یان بێته قسه".
باسى له‌وه‌شكرد "وه‌زیرى خوێندنى باڵا پێى وتین ئه‌و خوێندكارانه با وابزانن براى ئه‌وانم و پشتیوانی‌یان لێ ده‌كه‌م و ناهێڵم سته‌میان به‌رانبه‌ر بكرێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى زانكۆ قسه ده‌كرێت له سه‌ر ئه‌و رووداوه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كۆمه‌ڵێك خوێندكارى زانكۆ له زاخۆ له‌كاتى تاقیكردنه‌وه بێبه‌شكران و رێگه نه‌درا تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
ع،ه