کوردستانی

مه‌سرور بارزانى: له‌ به‌غدا بپرسن بۆچى مووچه‌ دواكه‌وتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور بارزانى: له‌ به‌غدا بپرسن بۆچى مووچه‌ دواكه‌وتووه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌ڵێت، با هاوڵاتییان پرسیار له‌ به‌غدا بكه‌ن له‌باره‌ى دواكه‌وتنى مووچه‌.

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێم هه‌موو پابه‌ندییه‌كانى خۆى به‌رانبه‌ر به‌ به‌غدا جێبه‌جێكردووه‌ و هیچ گرفتێك لاى ئێمه‌وه‌ نییه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌وه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ دواخستنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌یه‌ لاى به‌غدایه‌، با هاوڵاتییان پرسیار له‌ به‌غدا بكه‌ن كه‌ بۆچى مووچه‌ دواده‌خه‌ن".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندنییه‌ و داهاتى نانه‌وتى راده‌ستى به‌غدا نه‌كردووه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان