کوردستانی
هێرشكردنه سه‌ر كۆرمۆر ره‌تده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر ده‌كه‌ن دورن له راستییه‌وه.
ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان، قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له ئێواره‌وه هه‌واڵێك هه‌یه باس له‌وه ده‌كرێت به درۆن هێرش بكرێته سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه راستنین".
باسى له‌وه‌شكرد "دۆخى كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر زۆر ئارامه و هیچ هێرشێك نییه و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌ش له رووى ئه‌من و ئاسایش هیچ باش نییه".
كۆتایی مانگى رابردوو به درۆن هێرشكرایه‌وه سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه چوار كارمه‌ندى بیانى گیانیان له ده‌ستدا.
ع،ه