ئابووری

له‌ هه‌رێم كێشه‌ى سیاسیی هه‌یه‌ و شوێنێكى نائارامه‌ بۆ گه‌شتیاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ هه‌رێم كێشه‌ى سیاسیی هه‌یه‌ و شوێنێكى نائارامه‌ بۆ گه‌شتیاران

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى كێشه‌ى سیاسییه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان شوێنێكى نائارامه‌ بۆ گه‌شتیاران.

سوهەیلە سوڵتانی، نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند "پێکدادانی سیاسیی لە نێوان پارتە کوردستانییەکان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش واده‌كات هەرێمی کوردستان دەکاتە ناوچەیەکی نائارام بۆ گەشتیاران".

باسى له‌وه‌شكرد "ئەو کێشانه‌ لە سەر ئابووری هەرێمی کوردستان و بژێوی هاوڵاتییانی هەرێمی کاریگەر ده‌بێت".

وتیشى "وەرزی گەشتیاران لە هەرێم مانگێكه‌ دەستیپێکردووە، کەواتە کەمکردنەوەی ژمارەی گەشتیاران لەسەر دۆخی ئابووری خەڵک کاریگەر نەرێنی دادەنێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan