کوردستانی

فرۆشتنی جۆرێك دەرمان بە تاوان ئەژمار دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فرۆشتنی جۆرێك دەرمان بە تاوان ئەژمار دەكرێت
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، هەر شوێنێك دەرمان و پێداویستی پزیشكی بێستیكەر بە هاوڵاتییان بفرۆشێت سزای توند دەدرێت. 

لە راگەیەنراوەكەدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە كە خۆیان بەدووربگرن لە دەرمان یان هەر پێداویستییەكی پزیشكی بێستیكەری كوالیتی كۆنتڕۆڵ بۆئەوەی دووربن لە زیانە تەندروستییەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە فرۆشتنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بەبێ كوالیتی كۆنتڕۆڵ بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت، بۆیە هەركەس ئەو كارە بكات بەپێی یاسا سزا دەدرێت. 

باسی لەوەشكردووە، پێشتر هەموو كۆمپانیا، كۆگا و دەرمانخانەكانیان لەوە ئاگاداركردووەتەوە كە دەرمان و پێداویستی پزیشكی بێستیكەر بە تاوان دادەنرێت و سزای توندی سەرپێچیكاریش دەدرێت.
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان