کوردستانی
وادەی یەكەم كاروانی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ حهجكردن ئاشكراكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە لە رۆژی 27ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڕێبكەون و رۆژی 30ی مانگیش كۆتاییدێت.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند" سەفەری ئاسمانی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ رۆژی 27تا30ی ئەم مانگە و بۆ سەفەری وشكانیش رۆژی 29ی مانگ یەكەم كاروانی سەفەرەكە لە تەواوی هەرێمی كوردستان بۆ سعودیە بەڕێدەكەون".
وتیشی" بۆ ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان 4,700 كەس و لە گەرمیانیش 250 كەس سەفەری سعودیە دەكەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەموو ئامادەكارییەكی پێویست كراوە بۆئەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بەوپەڕی شایستەییەوە سەفەرەكەیان ئەنجامبدەن و بگەڕێنەوە".
باسی لەوەشكرد" تێچوی حەجی ئەمساڵ لە رێگەی ئاسمانییەوە شەش ملیۆن و 350 هەزار دینار و لە رێگەی وشكانیشەوە پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینارە بۆ هەر كەسێك.
ئ.پ