کوردستانی
دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان تاوەباران بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕپچڕ كە هەندێك كات بۆ تاوەباران و هەورەبروسكە دەگۆڕێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ چوار بۆ پێنج پلە نزمدەبنەوە.
كەشناسی هەرێم باسی لەوەشكردووە، سبەی سێشەممە 14ی ئایار، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت لەگەڵ دابارین بەشێوەی نمەباران و تاوەباران و هەورەبروسكە.
ئ.پ