کوردستانی
ئەمڕۆ بەغدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان رەوانە دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان رەزامەندی داوە بە ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم و سەرەتاش دەستیكردووە بە ناردنی مووچەی خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و چاودێری كۆمەڵایەتی.
وتیشی" یەكەم گوژمەی پارەكە 130 ملیار دینارە و تایبەتە بە خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و چاودێری كۆمەڵایەتی ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە" هەر ئەمڕۆ تەواوی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی نیسان دەنێردرێت و وەزارەت لەدوای وەزارەت پارەدار دەكرێن".
هاوكات وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە" تا تەواوی پارەكەی بەغدا نەگات دەست بە دابەشكردنی مووچە ناكەن".
ئ.پ