کوردستانی

سەردانی وەفدی وەزارەتی كشتوكاڵی هه‌رێم بۆ بەغدا دوادەكەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەردانی وەفدی وەزارەتی كشتوكاڵی هه‌رێم بۆ بەغدا دوادەكەوێت
مەودا میدیا- 
بڕیاربوو ئەمڕۆ وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران سەردانی بەغدا بكەن، بەڵام سەردانەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند"لەسەر داوای وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عیراق، سەردانی وەفدی وەزارەتەكەیان بۆ بەغدا دواخراوە بۆ هەفتەی داهاتوو".

وتیشی"سەردانی وەفدی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بۆ بەغدا بە سەرپەرشتی خودی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ دەبێت و دەبێتە سێیەم جاریش كە وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران سەردانی بەغدا دەكات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"سەردانەكەی هەفتەی داهاتووی وەزارەتەكەیان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغدا یەكلاكەرەوە دەبێت و جەختیش لەوە دەكەنەوە كە دەبێت ئەمساڵ تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن بەغداوە وەربگیرێت. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان