کوردستانی

زانكۆی زاخۆ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانكۆی زاخۆ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-
لە سەر ئەو هەواڵەی كە بڵاوكرایەوە لەبارەی قەدەغەكردنی نیقاب لە زانكۆی زاخۆ، زانكۆكە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و وتەبێژی وەزارەتی باڵاش دەڵێت" كێشەكە چارەسەر كراوە". 

سەرۆكایەتی زانكۆی زاخۆ لە رووكردنەوەیەكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، زانكۆی زاخۆ یەكێكە لەو زانكۆیانەی كە هەر لە سەرەتاوە خوێندنی ئیسلامی لە زانكۆكەدا كردووەتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی كە دوێنێ‌ لە زانكۆكە روویدا لەلایەن هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە بە هەڵە بڵاوكراوەتەوە. 

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات"تا ئێستا لە زانكۆكەیان رێگرییان لە نیقاب نەكردووە و لە ئێستاشدا ژمارەیەكی زۆر لەو ژن و كچانەی كە نیقاب دەكەن لە زانكۆكەدا هەن، بەڵام ئەوەی دوێنێ‌ تەنها رێكارێكی ئاسایی بووە بۆ رێگەگرتن لە قۆپیە و غەشكردن لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا نەك رێگریكردن لە نیقاب.

لەلایەكی تریشەوە عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە مەودا میدیای راگەیاند"دكتۆر ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا لە بابەتەكە ئاگادار كراوەتەوە و پەیوەندی بە سەرۆكایەتی زانكۆی زاخۆوە كردووە".

وتیشی"بابەتەكە بەو شێوەیە نییە كە لە راگەیاندنەكانەوە باس كراوە و تەنها حاڵەتێكی ئاسایی بووە كە لەلایەن زانكۆكەوە گیراوەتەبەر و پەیوەندی بە قەدەغەكردنی نیقابەوە نەبووە".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ لە راگەیاندنەكانەوە هەواڵێك بڵاوكرایەوە گوایا زانكۆی زاخۆ رێگریی كردووە لەوەی كچان و ژنان نیقاب بپۆشن. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان