ئابووری
له 20 مهرزى نافهرمییهوه بازرگانى جۆراو جۆر دهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایدهگهیهنێت، حکومەتی عیراق 4 مەرزی بە فهرمى لە هەرێمی کوردستان ناساندووە، بەڵام لە 20 مەرزی لاوەکیەوە، لە هەرێمی کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حزب، بازرگانی دەکرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق له فراكسیۆنى كۆمهڵى دادگهرى رايگەیاند" 20 مەرزی دانپێدانەنراو له ههرێمى كوردستان هەن لەلایەن حکومەتی عیراقەوە نەناسێندراون".
باسى لهوهشكرد "رۆژانە لە هەرێمی کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حزب، بازرگانیان تێدا دەکرێت و داهاتەکانیشیان ناگەڕێتەوە بۆ عیراق، لەم مەرزانە و لە مەرزە فەرمییەکانیش دیاردەی قاچاخی بەردەوامە".
وتیشى "هەموو ئەو کاڵایانەش لەم مەرزانە بەناوی جۆراو جۆرەوە بازرگانیان تێدا دەکرێت، حکومەتی عیراق ئاگادارە لێیان".
ع،ه