کوردستانی
حزبه كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات له هه‌ولێر و سلێمانى نیشته‌جێ ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
باڵیۆزى ئیران له عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌رێمى كوردستان سێ كه‌مپ بۆ حزبه كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات ده‌كرێنه‌وه و نیشته‌جێ ده‌كرێن.
محەمەد كازم ئالی، باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگه‌یاند "لە بارەی رێككەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عیراق بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و چەككردنی حزبه کوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات، دۆسیەی گواستنەوەی ئه‌و هێزانه بەشێوەیەكی باش دەڕوات و بۆ ئەو مەبەستەش سێ كەمپ دیاریكراوە، كە سیانیان لە هەولێرە و یەكێكیشیان لەسلێمانیە".
ئاشكراشیكردوە "لە سلێمانی هێزەكان كۆدەكرێنەوە و بۆ گەمارۆدانیان دیوارێك دروستدەكرێت".
وتیشى "هێزەكان لەچەكی نیچمە قورس داماڵراون، بەڵام بۆ چەكی سوك دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت كە زۆرینەی خەڵكی عیراق لەماڵەكانیان چەكی كڵاشینكۆف و ئاگرینیان هەیە، بەڵام رێگە پێدراو نیە ئەو هێزانە خاوەنی ئەو جۆرە چەکانەشبن".
ع،ه