کوردستانی
رۆژئاواى كوردستان پهیوهندییهكانى لهگهڵ وڵاتانى كهنداو بههێز دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
رۆژنامەی نیزافیسمایا گازێتای رووسی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا خواستی ئەوەی هەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناو رێکخراوی هاریکاری کەنداو بەهێز بکات.
ڕۆژنامە ڕووسییەکە باسى لهوهكردووه "ئەگەری هەیە ئەو هەوڵەی ئیدارەی خۆسەر لەسەر ئاستی دیپلۆماسی، پەیوەندی بەچڕبوونەوەی ئەو گفتوگۆیانەوە هەبێت کە لە ئەمهریکا سەبارەت بەڕێکخستنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمهریکا لە سووریا دەکرێن".
باسى لهوهشكردووه "بەشێوەیەک ئەم پرسە لەنێو ئەو بابەتانەیە کە لەپێشینەی کارەکانە لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە لەناوەندە گەورەکانی توێژینەوە لەواشنتۆن باس دەکرێن و تێیدا رێنمایی دەدەن کۆشکی سپی بنکە سەربازییەکانیان لە ناوچەکانی کوردستانی سووریا چۆڵ بکەن، ئەوەش بێگوێدانە ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمجارەدا کاندیدی کام پارتە سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت".
ههروهها "پەیوەندیی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات کە باکووری رۆژهەڵاتی سووریای بەدەستەوەیە لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو هەواڵێکی نوێ نییە، بەوپێیەی بوونی بەهێزی کەنداو لە باکوری رۆژهەڵاتی سووریا بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ململانێ نەتەوەییانەی کە لەساڵانی رابردوودا ناوچەکەیان هەژاندووە بابەتێکی لۆژیکییە".
ع،ه