ئابووری
رێنمایی بۆ باخه‌وان و جوتیاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندازیارێكى كشتو‌كاڵى باس له‌وه ده‌كات، له‌م كاته‌دا پێویسته جوتیاران و باخه‌وانان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان پارێزراوبێت له نه‌خۆشى چه‌ندین ده‌رمان و قڕكه‌ر هه‌یه به‌كارى بهێنن.
كۆسار هه‌ورامى، ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ باخی ناوک بەردینەکان وەک قۆخ، قەیسی، هەڵوژە وهەروه‌ها سێویش دەبێت دووبارە یان سێبارە رشاندنی کرمی قەدەسمەی ساق و لقەکان بکرێت چونکە لەم وەرزەدا قالۆنچەی پێگەیشتوو گەرایداناوە لەسەر کۆتایی لقەکان پاشان لەمانگی 6-7-8 بەجوانی لەباخەکەت دەردەکەوێت کەسەری لقەکان وشک دەبن بۆیە ئێستا بەکارهێنانی قڕکەر بۆ کرمی حفار زۆر پێویستە".
باسى له‌وه‌شكرد "بەکارهێننی قڕکەری کەڕوو بۆ قەیسی بۆ رێگەگرتن لە نەخۆشی کون بونی گەڵاکان یان shot hole، کەدەبێتە هۆی وشکبوونی سەری لقەکان لەگەڵ دەردانی جیوە و پاشان وەرینی بەرەکەی".
وتیشى "ته‌ڕه كاڵه‌كان وه‌ك تەماتەو خەیار ئەگەر نیشانەکانیش دەرنەکەوتبن دەبێت قڕکەری کەڕووکوژ بۆ لەفحەکان و دۆکه بەکار بهێنرێت، چونکە کەش و هەوا زۆرلەبارە بۆ توشبوون و رێژەى توش بوون لەم کەشەدا 90% دەبێت، هەروەها قڕکەری کەڕوو به‌كاربهێنرێت بەئاودان بۆنەخۆشییه‌کانی وەک فیوزاریۆم وفرتسلیوم".
"بۆ شووتی بەکارهێنانی قڕکەری که‌ڕوو بۆ نەخۆشیەکانی ڕەگ بە ئاودان".
ع،ه