کوردستانی

دووپشكه‌كه‌ى كوردستان ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووپشكه‌كه‌ى كوردستان ده‌ستگیركرا

مه‌ودا میدیا-

ده‌زگاى گشتى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردووه‌، له‌سه‌ر داواى پۆلیسى ئینته‌رپول ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیركرا كه‌ نازناوى دووپشكى لێنراوه‌.

له‌ راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایش هاتووە "پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵۆگوڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی( ئینتەرپول )بە فەرمانی دادوەر توانرا لەرۆژی 12ى ئایارى ئه‌م مانگه‌، گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب،ک،م) ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیربکات و رادەستی یاساکرا".
 
باس له‌وه‌شكراوه‌ "دڵنیایی دەدەین بە هاوڵاتیان هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییە، هێزەکانی ئاسایش بەردەوام رووبەڕووبەری تۆمەتباران دەبنەوە لەپێناو دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان".
 
"لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ( 5 )لە یاسای ژمارە 28ى ساڵی 2012 دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە".
 
ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان