کوردستانی
20 كه‌س له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ى هه‌ولێر گیراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى بازاڕى له‌نگه زیاتر له 20 كه‌س ده‌ستگیركراون.
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە به ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاندووه "زیاتر لە 20 کەس بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی دوایین جاری بازاڕی لەنگەی هەولێر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون".
باس له‌وه‌شكراوه "بەشێک لە دەستگیرکراوەکانیش خاوەن دوکانەکانی ناو بازاڕەکەن".
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو "لە رابردوودا کۆمپانیا ئەمنییەکان بە شەوان بازاڕەکانیان دەپارست و کەمتەرخەمبوون، به‌ڵام حکومەتی خۆجێیی هەولێر بڕیاری داوە چیتر کۆمپانیاکان ئەو کارە نەکەن و پۆلیس ئەمنییەتی بازاڕەکە بپارێزێت".
لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا چوار جار ئاگری گەورە لە بازاڕەکانی هەولێر کەوتوونەتەوە و دوو ئاگریان لە بازاڕی لەنگە بوون.
ع،ه