ئابووری

مانگانه‌ دوو ملیار بۆ رێگاى كه‌لار سلێمانی خه‌رجده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگانه‌ دوو ملیار بۆ رێگاى كه‌لار سلێمانی خه‌رجده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگانه‌ دوو ملیار دینار بۆ دووسایدى كه‌لار سلێمانی ته‌رخانده‌كرێت و له‌ %71 كاره‌كانى ته‌واوبوون.

عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان رایگه‌یاند "كاركردن له‌ پرۆژەی دووسایدکردنی رێگه‌ی کەلار- سلێمانی له 20ـى 4ـى ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌ و له‌ كۆى بڕگه‌كانى پرۆژه‌كه‌دا كار ده‌كرێت، له‌ ئێستادا له‌ كۆى پرۆژه‌كه‌ %71ـى كاره‌كانى ته‌واو بووه‌".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "پرۆژه‌كه‌ مانگانه‌ 2 ملیار دینارى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌رج ده‌كرا، له‌ پاش سه‌ردانى قوباد تاڵه‌بانى- جێگری سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ گه‌رمیان، بڕیاریداوه‌ بكرێت به‌ 3 ملیار".

وتیشى "له‌ پاره‌ى به‌خشینی كۆمپانیاكانى خاوه‌ن پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون له‌ كه‌لار، سه‌روى 10 ملیار دینار پاره‌ بۆ پرۆژه‌كه‌ ته‌رخانكراوه‌".

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان