ئابووری
گەشتی راستەوخۆ لەنێوان هەرێم و هیندستان دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بڕیارە بەمنزیكانە گەشتیی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان هەرێمی كوردستان و هیندستان دەستپێبكات بۆ كارى گەشتیاری .
شێخ مستهفا شێخ عهبدولڕهحمان، سهرۆكى یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان به مهودا میدیاى رایگەیاند "بەمنزیكانە گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان هەرێم و شاری نیودەلهیی پایتەختی هیندستان دەستپێدەكاتهوه".
باسى لهوهشكرد "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هێڵی ئاسمانی فلای ئەربیل و کۆمپانیایەکی گەورەی گەشتیاریی وڵاتی هیندستان واژۆکراوه".
وتیشى "ئەو یاداشتە لە پەراوێزی پێشانگای بازاڕی گەشتیاریی عەرەبی (ATM)دا بوو كە لە دوبەی بە بەشداری 2300 کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاريی 165 وڵات بەڕێوەچوو".
ع،ه