کوردستانی
ئه‌دهه‌م بارزانى لیسته‌كه‌ى راده‌گه‌یه‌نێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌دهه‌م بارزانى، ئه‌ندامى پێشووى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڕیاره له رۆژانى داهاتوو لیسته‌كه‌ى رابگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "ئەگەر دواخستنی ھەڵبژاردن بە فەرمی رابگەیەندرێت و جارێکی دیکە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت و سەر لەنوێ کۆمسیۆن ناوی قەوارە و بەربژێرەکان وەربگرێتەوە، لیستێكى نوێ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت".
"ئەو لیستە نوێیە ئەدھەم بارزانی سیاسەتمەداری کورد و چەندین کەسایەتی هەرێمی رابەرایەتی دەکەن".
سه‌رچاوه‌یه‌ك باسى له‌وه‌شكردووه "ھەموو ئامادەکارییەک دەکرێت بۆ ئەوەی لە ئەگەری وەرگرتنی قەوارەی نوێ و کاندیدەکان لیستە نوێکەی ئەدھەم بارزانی و هاوڕێكانى راستەوخۆ ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمسیۆن بکەن".
ع،ه