ئابووری
به‌شه‌ئاردى مانگى چوار دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاردى مانگى چوار دابه‌ش ده‌كرێت و داواكه‌ین هاوڵاتییان بچن لاى بریكاره‌كان وه‌ریبگرن.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ده‌ستكراوه به‌دابه‌شكردنى ئارد و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى كراوه، ئارده‌كه‌ش جۆرى زۆر باشه و كوالێتییه".
باسى له‌وه‌شكرد "داواكه‌ین له هاوڵاتییان بچن ئارده‌كه وه‌ربگرن، چونكه له وه‌رزى گه‌رماداین با ئارده‌كه خراپ نه‌بێت"
وتیشى "ئارده‌كه زۆر باشه و پێش دابه‌شكردن به‌كارهێنراوه و تاقیكراوه‌ته‌وه، گونجاوه بۆ نانكردن و به‌كارهێنان".
ع،ه