ئابووری

پاره‌ى مووچە ره‌وانه‌ كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاره‌ى مووچە ره‌وانه‌ كرا

مه‌ود میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق رایگه‌یاند "مووچەی مانگی نیسانى فه‌رمانبه‌رانى هەرێمی کوردستان ره‌وانه‌ كرا".

وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایكرد "لە سەر ره‌وانه‌كردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دراوە، ئه‌وه‌ش بەپێی ئەو لیستەی لەبەردەستیانە بۆ مانگی چوار".

ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ "بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت و رەزامەندی وەزیری دارایی، تایف سامی، و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی و خانەنشینانی نارد".

له‌ بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی عیراقدا، هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە باسى لێوه‌نه‌كراوه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan